Jalal, Hemin A. and Hussein, Hunar M. (2024) ڕۆڵی میدیای جەماوەرى لە پەرەپێدانی هۆشیاری سیاسیی: توێژینەوەیەکی وەسفی شیکارییە. Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences, 8 (2). pp. 142-151. ISSN 2707-6342
![[thumbnail of Research Article]](https://eprints.cihanuniversity.edu.iq/style/images/fileicons/text.png)
Article_CUEJHSS_01-10-2024.pdf - Published Version
Available under License Creative Commons Attribution Non-commercial No Derivatives.
Download (1MB)
Abstract
میدیا ڕۆڵێکی گرنگی لە ئاڕاستەکردنی سەرنج و بۆچونى تاکەکانى کۆمەڵگە بۆ پرس و ڕووداوە سیاسییە گرنگەکانى ڕۆژ هەیە، چونکە کاریگەری لەسەر ژیانیان هەیە. ئامانج لەم توێژینەوەیە تێگەیشتنە لە ڕۆڵی میدیاى جەماوەرى لە روستکردنى کاریگەری لەسەر جەماوەر بۆ پەرەپێدانی ئاستى هۆشیاری سیاسیان و بەشداری سیاسیی خەڵک، هاوکات شیکردنەوەی ئەو ئامراز و پلاتفۆرمە میدیاییانەی کە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری سیاسی بەکاردەهێنرێن و، لەگەڵ ڕونکردنەوەى ئاستى کاریگەرییان لەسەر جەماوەر دوو ئامانجى دیکەى توێژینەوەکەیە، هەروەک ئاشنابون بە ئەرک و ڕۆڵى میدیاى جەماوەرى لە پەرەپێدانى هۆشیارى و بەشدارى سیاسى هاوڵاتیان و زانینى شێوە و نیشاندەرەکانى پەرەپێدانی هۆشیاری سیاسی لە کۆمەڵگە لە ئامانجەکانى دیکەى توێژینەوەکەن. ئەم توێژینەوەیە كە توێذینەوەیەكی چۆنایەتییە لە شێوازی لێكدانەوەی ناوەرۆك، پشتی بەستووە بە ئامرازی كتێبخانەیی. پشت بە میتۆدى وەسفى شیکارى بەستراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە لە سایەی میدیاى جەماوەرى (میدیاى نوێ، سوشیال میدیا، تەلەفزیون، ڕۆژنامە، ڕادیۆ) ئاستى هۆشیارى سیاسى تاکەکانى کۆمەڵگە بەڕێژەى جیاواز پەرەیپێدراوە و، هاوڵاتیان ئاگاداری پرۆسەی سیاسی و گرنگی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن و بڕیارى سیاسین، میدیاى جەماوەرى توانیویەتى هاندەری بەشداری سیاسی تاکەکانى کۆمەڵگە بێت، هەروەها چاودێری ئەدای حکومەت و دامەزراوە سیاسیەکان بکەن تا شەفافیەت و دادپەروەرى و یەکسانى پەیڕەو بکەن، چونکە کاتێک میدیاکان گەندەڵی یان خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتى بەڕێوەبردن ئاشکرا دەکەن، یارمەتیدەر دەبێ بۆ هاندانی لێکۆڵینەوەى دادى و پەیڕەوکردنى سیاسەتى یەکسان لە کۆمەڵگە و پیادەکردنى دادپەروەری گشتى لە بەردەم یاسا.
Item Type: | Article |
---|---|
Uncontrolled Keywords: | ڕۆڵ، میدیای جەماوەری، پەرەپێدان، هۆشیاری، هۆشیاری سیاسی |
Subjects: | H Social Sciences > H Social Sciences (General) |
Divisions: | Department of Media > Research papers |
Depositing User: | ePrints Depositor |
Date Deposited: | 23 Nov 2024 04:39 |
Last Modified: | 23 Nov 2024 04:39 |
URI: | https://eprints.cihanuniversity.edu.iq/id/eprint/2615 |