په‌یوه‌ندی رێبازی صۆفیگه‌ری عه‌ددوییه‌كان به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌مالیكه‌وه‌له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا ساڵی(741ك/1134ز)

Yaseen, Hamza Kaka (2019) په‌یوه‌ندی رێبازی صۆفیگه‌ری عه‌ددوییه‌كان به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌مالیكه‌وه‌له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا ساڵی(741ك/1134ز). Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences, 3 (2). pp. 49-55. ISSN 2707-6342

[thumbnail of Research Article] Text (Research Article)
Article_CUEJHSS_10-12-2019.pdf - Published Version
Available under License Creative Commons Attribution Non-commercial No Derivatives.

Download (285kB)

Abstract

زانستێکە بایەخ و گرنگی بە پاککردنەوەی دڵ و دەروون دەدات، ئامانجیشی خۆ دوور گرتنە لە هەموو کارێکی نا پەسەند و نەشیاو، زۆر جاریش بەم زانستە گوتراوە (علم الحقيقة) (حاجی خلیفە، 1980)، کە تێیدا مەبەست لێی وێڵ بوونە بەدوای خودای حقیقی، ئامانجیش خۆ نزیک کردنەوەیە لە خودا و خۆ دوور گرتنە لەو کار و کردەوانەی کە خەڵکی دیکە ئەنجامی دەدەن. و زۆر جاریش صۆفییەکان نازناوی (الفقراء) (ابن فضل الله، 2003) (ظهير : 2008) یان (غرباو) و (سیاحین)یان لە خۆیان ناوە (الکلاباذی: 2001) (الحمید ،1999) (شرف ، 1980) بوونی ئاینی جیاواز و هاتنە ناوەوەی خەڵکانێکی دوور لە ئاین و بەتابەتیش مەمالیکەکان و دواتریش لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی یۆنانی و ئەفلاتونی بەشێک لە صۆفیەکان و شوێنکەوتوانیان لە ڕێبازی پیرۆزی ئیسلام و قورئان و فەرمودە لایاندا، کە سەرئەنجام زانایانی ئیسلامی کەوتنە دژایەتی کردنیان، لە پێشەوەی ئەو زانایانەی کە زۆر بە توندی دژی صۆفی و ڕێبازەکانی صۆفی گەری وەستایەوە (ابن التیمیە) (661ك-728ك) (1263ز-1328ز) بو کە زۆر بوێرانە لە بەرامبەر پێشێلکاری و خراپی بیر و باوەر و کار و کردەوەی صۆفیەکان وەستایەوە. ئەم توێژینەوەیە لە دەڕوازە و دوو تەوەری سەرکی پێک دێت کە لە دەروازەکەدا تیشک خراوەتە سەر باروودۆخی ڕێبازی صۆفیگەری سەردەمی مەمالیک و هۆکارەکانی گەشەکردن و فراوان بوونی ڕێبازە صۆفیگەریەکانی ئەو سەردەمە، لە تەوەری یەکەم ژیاناممەی بەشێک لە صۆفیەکانی ڕێبای صۆفیگەرایی عەدوویەکان باسی لێ کراوە، هەرچی تەوەری دووەم تایبەت کراوە بە پەیوەندی نێوان دەسەڵاتدارانی مەمالیک و صۆفیەکانی عەدوویەکان و بە درێژی لێی دوواوین.

Item Type: Article
Uncontrolled Keywords: صوفی گەری، مەمالیک، ڕێباز، زانست، دەسەڵات
Subjects: D History General and Old World > D History (General)
Divisions: Department of Law > Research papers
Depositing User: ePrints Depositor
Date Deposited: 26 Sep 2024 12:24
Last Modified: 26 Sep 2024 12:24
URI: https://eprints.cihanuniversity.edu.iq/id/eprint/247

Actions (login required)

View Item
View Item