Jalal, Hemin A. (2023) ڕۆڵی ڕاگەیاندنی ژینگەیی لە پەرەپێدانی هۆشیارى و ڕەفتاری تاک بەرامبەر ژینگە. Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences, 7 (2). pp. 73-82. ISSN 2707-6342
Article_CUEJHSS_20-08-2023.pdf - Published Version
Available under License Creative Commons Attribution Non-commercial No Derivatives.
Download (472kB)
Abstract
ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یی به‌یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی پاراستنی ژینگه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه دادنرێت، كه به‌هۆیه‌وه كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مك و به‌ها ژینگه‌یه‌كان ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا كار بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات له پێناو پاراستنی ژینگه و په‌ره‌پێدانی، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یی به‌كۆی ئامرازه‌كانی ده‌توانێ ڕۆڵێكی ئیجگار گه‌وره له چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته ژینگه‌ییه‌كان و ئاڕاسته‌كردنی ڕه‌فتاری تاك له خزمه‌تی ژینگه بگێڕێ ، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بنه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری و پارێزگاریكردن له ژینگه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا و ، لە ڕوانگەى کۆمەڵناسى ڕاگەیاندنەوە كار و ئه‌ركه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یى گفتوگۆى زانستى لەبارەوە کراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە؛ ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌ی چ وه‌ك چه‌مك چ وه‌ك بابه‌ت و زانست، مێژویه‌كی كۆنی نیه، به‌ڵكو یه‌كێكه له زانسته تازه‌كان و، له‌گه‌ڵ زۆربونی كێشه‌ی ژینگه و تێكچونی هاوسه‌نگی ژینگه، پێویستی ئه‌م زانسته بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت ده‌ركه‌وت. له كوردستان سه‌رباری بایه‌خدانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌ژینگه، به‌ڵام به‌هۆكاری کەمى پسپۆڕی ئه‌كادیمی له بواری ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یی و كارنه‌كردنی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی وچه‌ندین بابه‌تی دیكه، ژینگه‌ی كوردستان و هۆشیاری ژینگه‌یی له ئاستی پێویستدا نیه ، چونکە ڕاگەیاندن لە کوردستان لە بوارى ژینگە زیاتر کارى لەسەر گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵى دۆخى كه‌ش و هه‌وا ى ڕۆژ کرتوە، نەک باسکردن لە مەترسیەکانى تێکچونى ژینگە و خراپ مامەڵەکردنى تاک لەگەڵ پێکهاتە و ڕەگەزەکانى ژینگە.
| Item Type: | Article |
|---|---|
| Uncontrolled Keywords: | ڕاگەیاندن ، ژینگە ، ڕاگەیاندنی ژینگەیی ، پەرەپێدان ،هۆشیاری ، کۆمەڵناسی ڕاگەیاندن |
| Subjects: | H Social Sciences > HM Sociology |
| Divisions: | Department of Media > Research papers |
| Depositing User: | ePrints Depositor |
| Date Deposited: | 05 Nov 2024 13:17 |
| Last Modified: | 05 Nov 2024 13:17 |
| URI: | https://eprints.cihanuniversity.edu.iq/id/eprint/2386 |
